896 کوردستان

بەغدا بڕە پارەیەکى دیکە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت

07:04 - 23/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، بەغدا بەڵێنى داوە تا کۆتایى ئەم مانگى بڕە پارەیەکى دیکە بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، تائێستا بەغدا 282 ملیار دینارى پارەى گەنمى جوتیارانى ناردووە، لەچەند رۆژى رابردوودا 45 ملیار دینارى دیکەى ناردووە و ئێستا سەرقاڵى دابەشکردنى ئەو بڕە پارەیەن.

 

راشیگەیاند، کۆى گشتى پارەى گەنمى جوتیاران 561 ملیار دینارە، بەغدا بەڵێنى داوە تاکو کۆتایى ئەم مانگى بڕە پارەیەکى دیکە بنێرێت و هەرکات پارەکە گەیشت، دەستدەکەن بە دابەشکردنى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن