سەد ساڵ لە دوای سیڤەر
3/8/2023 3:16:00 PM
دڵزار عارف
یەکێک لەو کتێبانەی کە بەم دوایانە چاپکراوە، لەلایەن
کۆمەڵێک ئەکادیمی دیاری کورد، کە هەموویان لەدەرەوە خوێندویانەو بڕوانامەی بەرزیان
بەدەست هێناوە، هەر یەکەو چاپتەرێکیان نوسیوە. لەسەر بێبەشبونی کورد لە دەوڵەت. ئەم
کتێبە زۆر بە وردی و زۆر زانستیانە باس لە چیرۆکەکانی پشتی جێبەجێنەکردنی پەیمانی
سیڤەر دەکەن.
هەر یەک لەو نوسەرانە دەمانبەوە سەر لایەکی تاریکی ئەم مەسەلەیە، کە
هۆکار چی بوو لەنێو ئەم هەموو میللەتانەی لەژێر دەستی عوسمانی بوون، کورد تاکە میللەت
بوو بێبەشکرا لە دەوڵەت.
زۆر بە وردی هۆکارەکانی پشت تەگەرەخستن و لەکارخستنی پەیمانەکە
باس دەکەن. د شێرکۆ زۆر بەوردی و بەسەلەقیەکی زۆر ئەکادیمیانە دەمانگێڕێتەوە بۆ ئەم
سەردەمەو زۆربەی هۆکارەکانمان بە وردی و بە میتۆدێکی مێژوویانە بۆ باس دەکات. لە بەدبەختیەکانی کورد دەستپێدەکات کاتێک، لە ساڵی
١٩١٧ شۆڕشی بەلشەفی لە روسیا بە سەرۆکایەتی لینین سەردەکەوێت بەسەر قەیسەر دەروخێنن
و لە شوێنی سیستەمی سۆسیالیستی دادەمەزرێنن، ئەمەش وا دەکات هەرزوو لینین بەرەسمی
وەکو یەکەم وڵات تورکیای دوای پاشماوەی عوسمانی بە سەرۆکایەتی کەمال ئەتاتورک بناسێنێ،
ئیتر ئەم ناسینە گوڕو تینێکی گەورە بە ئەتاتورک و ئەفسەرە یاخیبوەکانی دژی سوڵتانی
عوسمانیدا.
ئیتر لە کاتەوە ئاشتیەکی دورودرێژ لەنێوان هەردولا دروست دەبێت و ئەمەش
بوارێکی باش بۆ تورکەکان دەرەخسێنێت، کە لەشکرەکەیان لە بەرامبەر روسەکان بکشێنەوە
بە تەنیا شەڕی هێزە هاوپەیمانەکان بکەن. لە لایەکی ترەوە بگرەو بەردەو کێشمە کێشی
بەریتانیا و فەرەنسا لە دوای پەیمانمانەی سایکس بیکۆ، هەر توندتر دەبوو هەر لایەو
دەیەویست خاکی زیاتری ژێر دەستی عوسمانیەکان بۆ خۆی بەرێت، لە ئەنجام فەرەنسا بێ هیوا
دەبێت لە بەریتانیەکان و لە ساڵی ١٩٢١ رۆژئاوای کورستان لە باکور جیا دەکاتەوەو
دواتر وەکو دووەم دەوڵەت حکومەتی تەتاتورک دەناسینێ و لەسەر حسابی سوڵتانی عوسمانی
کە تا ئەو کاتیش لە ئیستەمبۆل حوکمی عوسمانی دەبرد بەڕێوە.
د شێرکۆ باس لە هۆکارێکی
تری زاتی دەکات کە پەیوەندی بە کورد خۆیەوە هەیە، ئەویش نەبوونی هەستی نەتەوەیەکی
گشتگیرو یاریکردن بە هەستی دین لە لایەن تورکەوەو کە وا پیشانیان دەدەن کورد برای
هاودینی تورکەو ئەو دەوڵەتەی لەم جوگرافیان کە ئێستا پێ دەڵێن تورکیا، هی هەردوو
لا دەبێت و هیچ کێشەیان نابێت. هەر ئەم یاریکردنەی ئەتاتورک بوو کوردێکی زۆر شانبەشانی
سوپای ئەتاتورک شەڕی هاوپەیمانانیان کردو بەتایبەت لە باکوری کوردستان.
هۆکارێکی
تریش باس دەکات ئەویش تەماهی بەریتانی گەورەیە بۆ بەدەستهێنانی ولایەتی موسڵ و لەبەرامبەر
چاوپۆشیکردنی تورکەکان لەنەدانی هیچ مافێک بە کوردەکان. هەروەها نەبوونی سەرکردەیەکی
کاریزماو ئاگادار و شارەزا لەسەر بارودۆخی ئەوکاتی دونیا، کە یەکێکە لە خاڵە هەر
لاوازەکانی کورد، کە نەیتوانیوە لەو سەردەمە هیچ بەدەستبهێنێت. جگە لەوە بەریتانیا
ئەو کات زۆر بەهێزبوو دەستێکی باڵای هەبوو لەناو ( عوسبەت ئومەم) چۆن ویستبای دەیتوانی
لەرێگەی ئەم رێکخراوە بەدەستی بهێنێ، بۆیە کورد وەکو پێویست ئەو کاتە دەنگی نەگەیشتە
ئەو رێکخراوەو نەی توانی خەونی
هەموو ئەو هۆکارانە بونە هۆی لەکاخستنی سیڤەرو
لە جێگای پەیمانامەیەکی تازە لە نێوان هاوپەیمانان و تورکیا مۆرکرا لە ژێر ناوی پەیمانی
لۆزان. ئیتر ئەم رێکەوتنە کۆتایی بە خەونی کوردستان گەورە هێنا.