سوریەکان لە ناو گێژاوی زلهێزەکان
4/25/2019 11:06:00 PM
دڵزار عارف
دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی سوریا لە ٢٠١١ ، ئەم وڵاتە بەرەو پشێویی و ئاڵۆزی و لێکترازانی ترسناک رۆێشت و کە تا ئەمڕۆش نەتوانراوە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە بکرێت دەرچەیەک بۆ ئەم پشێویە بدۆزرێتەوە، چونکە دوابەدوای خۆپیشاندانەکان بەماوەیەکی کورت وڵاتانی ئیقلیمی وەکو تورکیاو ئێران و سعودیەو قەتەر لە لایەک و وڵاتانی زلهێز وەکو ئەمریکاو ئەوروپاو روسیا لە لایەکی تر دەسستیان خستە ناو کێشەکان و هەر یەکەو لەڕیگەی هێزە پرۆکسیەکانیان دەیانویست ئەنجامێکی تر دەست بخەن و روداوەکان بەرەو ئەو شوێنە بەرن کەلەگەڵ بەرژەوەندیەکانیان یەکدەگرێتەوە.
بۆیە کاتێک رۆژانە چاودێری روداوەکانی سوریا دەکەیت، لە زۆر شوێن شەڕوپێکدادان هەیە، هەر چەندە دوای دەستێخستنی روسیا بەشێوەیەکی فراوان لە سوریا بەلانسی هێزەکانی گۆڕی و دووبارە گوڕو تینی بۆ ئەسەد گەڕاندەوەو توانرا لە رێگەی چەکە پێشکەوتوەکانی، روبەرێکی فراوانی خاکی سوریای بۆ دەوڵەتی سوریا بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی هێزو ئەجندای جیاواز و هاتنی ئەمریکا لەکاتی پشتیوانیکردنی شەرڤانان لە کۆبانی، دواتر داگیرکردنی بەشێک لە ناوچەی شەهبا لەلایەن تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ ئیتر نەخشەی سیاسی و عەسکەری سوریا دابەشبوو، ئومێد بە چارەسەری سیاسی و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە قورستر بوو.
ئێستا هەر یەک لە روسیاو تورکیاو ئێران گەیشتونەتە جۆرێک لێتێگەیشتن بە تایبەت لە دوای کۆبوونەوەی ئاستانەو دەیانەوێت ئەجنداو فزیۆنی ئەستانە بکەنە ئەلتەرناتیڤی جنێف، لەبەرامبەر ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیاو ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، پێداگرن لەوەی کە پێوسیتە چارەسەرێکی تر پێشبخەن جیاواز لەو سوریایەی کە لە ئەستانە نەخشە رێگاکەیان بۆ داناوە، بۆیە رۆژانە بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم دوو هێڵە بەریەک دەکەون و هەریەکەیان دەیانەوێت سوریا رابکێشن بۆ ئەو شوێنەی کە گەرەنتی بەرژەوەندی سیاسەتەکانیان دەکات، ئیتر لەم گێژاوە ئەوەی کە زیاتر لەم هەشت ساڵە باجی شەر و کوشتارو ئاوارەیی ودەربەدەری و هەژاری دەدات خەڵکی سڤیلی سوریایە، ئێستا سوریەکان دەیانەوێت بەهەر شێوەیەک بێت جارێکی تر ژیانیان بۆ بگەڕێتەوەو دووربکەونەوە لە دەنگی بۆمباران و قیژەی ژنانو مناڵان، دەیانوێت لە ماڵەکەیان درێژە بە ژیانیان بدەنو رۆژانە پیاسە بە کۆڵان و پارکەکانیان بکەن، بەڵام مخابن بەرژەوەندی زلهێزان زۆر لەوە بێ رەحمترە، چاوی مناڵێکی برسی یان بینای خوێندنگەیەکی سەرەتایی روخاو ببینێ وهەڵوێستەی لەسەر بکات.
لەم هەشت ساڵە زۆر دیمەنی قێزەوەنی مناڵی سەربڕاو ژنی سوتێنراو بەساڵاچوێکی برسیکراو، نەیانتوانی فشارێکی گەورە دروست بکەن لەسەر ئەم وڵاتانە بۆ ئەوە بگەنە جۆرێک لە رێکەوتن و خەڵکی ئەم وڵاتە خێرلە خۆنەدیوە ئاهێکیان پیا بێتەوە هەناسەیەک هەڵکێشن، ئێستا دوای ئەم هەموو ساڵە لە شەڕ و نەهامەتی تا ئێستاش هیچ ئومێدێک نییە بگەنە رێککەوتن و ئاشتی بگێڕنەوە بۆ سوریەکان.
تاکە چارەسەر بۆ گەیشتن بە رێککەوتن گۆڕینی دەستورە کە گەرەنتی هەموو لایەک بکات، بەوەی کە دەستەڵاتی سوریای داهاتوو هەڕەشە نابێت لەسەر هیچ کەمینەو نەتەوەیەک، چونکە ئاشکرایە