بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بێ جیاوازی ئاین و نەتەوە و مەزهەب.
9/18/2023 10:40:00 PM
فارس نەورۆڵی
سڵاو ڕێز..
بە ندە ئەم
نامەیە وەک هەڵەبجەییەک دەنووسم و ئاراستەی بەڕێزتانی دەکەم.
پێویست ناکات باسی مێژووی هەڵەبجەتان بۆ بکەم، چونکە ئەوەی
ڕەش و سپی لەیەک جیا بکاتەوە دەزانێ هەڵەبجە لە کوێی مێژووی سیاسی و ئەدەبی و
قوربانیدانی ڕزگاریخوازانەیە لە عێراق و کوردستان و جیهانیشدا.
بەڕێزان ئەندامانی
پەرلەمانی عێراق،
دەمەوێ ئەوەتان
عەرزبکەم ئەوە چەند جارە بڕیار دەدرێ، کە لە دانیشتنی پەرلەمان دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی
هەڵەبجە بدرێت و ڕێوشوێنی پارێزگابوونی وەک پارێزگاکانی دیکە بۆ بگیرێتەبەر، بەڵام
بەداخەوە بەهۆکاری جیاجیا دوادەخرێت. لێرەدا داوا لە هەموو پەرلەمانتاران دەکەم
دوور لە دەمارگیری ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەیی (ئومێدەوارم بیرکردنەوەی وانەبێت) بۆ
ڕۆژێک خۆیان بە هەڵەبجەیی و بە ئازادیخواز بزانن و بزانن ئازاری هەڵەبجە چەندە سەختە!
لە هەمانکاتدا داوا لە پەرلەمانتارانی کورد دەکەم هەوڵێکی جدیتر بدەن بۆ پرسی بە
پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان، بەبیر هاوڕێکانتان لە پەرلەمان بێننەوە ئەگەر لە
دوێنێی سەردەمی بەعسدا ئەوان خەباتیان بۆ ئازادی خەڵک کردووە، ئەوا هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان
پێشڕەوی ئەو خەباتە بوون. بۆیە سادەترین ئاستی ڕێزگرتن و شکۆمەندی هەڵەبجەییەکان
پشتگوێ بخەن، کە بریارە لە پەرلەمان بە پارێزگا بوونی پەسەند بکرێت، ئەوا مێژووتان
دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. بۆیە داواکارم چیتر بڕیاری بە پارێزگابوونی بە بیان و هۆکاری
جیاجیا دوانەخرێت.
١٨ی ٩ی ٢٠٢٣
هەڵەبجەی شەهید