572وتار

چۆن خۆپیشاندانەکانی عێراق بخوێنینەوە؟

10/5/2019 7:37:00 PM
فارس نەورۆڵی

خۆپیشاندانەکانی عێراق بابەتێکی نوێ نییە، بە درێژایی مێژووی عێراق، وڵاتێکی نا سەقامگیرو ناھاوسەنگ بووە، بەڵام لە دوای ٢٠٠٣ ڕوخانی بەعسیەکان، کە عێراق گەڕایەوە بۆ کێشە قوڵە مەزھەبیەکان، لێرەوە بەریەککەوتنەکان لەنێوان دوئاگای دوو مەزھەبدا، بەردەوام توندتر دەبوو، بۆیە ھیچ نەپەرژانە سەر خزمەتی خەڵک، عێراق غەرقی گەندەڵی بوو، تا کارگەیشتووەتە ئەوەی ئاوی خواردنەوەلە زۆربەی شارەکان ئەستەم دەست بکەوێت . لەلایەکی دیکەوە بێکاری و ھەژاری وای کردووە، لاوانی عێراق توشی خزان ببێت. بە شێوەیەکی گشتی عێراق لە خراپترین دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاسایشدایە، بۆیە ناوەناوە خۆپیشاندان لە شارە جیاجیاکان دروست دەبێت، لەم کاتانەشدا حزبێک سواری شەپۆلەکە دەبێت و، بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بەکاری دەھێنێت ، بۆیە ھیچ کات داواکاری خەڵک جێبەجێ نابێت و، وەڵامی پرسیارەکانی خەڵک بێ ئەنجام دەبێت، بەڵام پێ دەچێت خۆپیشاندانەکانی ئەم جارە جیاوازتربێت، لە خۆپیشاندانەکانی پێشوو، ئێستا خۆپیشاندانەکان دژی گەندەڵی و نادادی و بێ کارییە، بەڵام ڕەھەندێکی سیاسی بە پلەی ئیمتیاز ھەیە، ئەویش بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی جیھان و ناوچەکەیە، وەک ئەمەریکا و بریتانیاو ئێران و ڕوسیاو ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیە، لە ناوچەکەدا واتە دەرەنجامی ئەم خۆپیشاندانانە ھەموو ئەگەرێکی لێ چاوەڕوان دەکرێت، بەتایبەتی گۆڕانکاری لە عێراقدا، سروشتی گۆڕانکارییەکانی بەرژەوەندی ھێزە گەورەکان نەخشەی دەکات، واتە وەڵامی پرسیارەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

کورد چی بکات ؟

ھەنگاوی یەکەم یاخود بیرکردنەوە لە ھەر بژاردەیەک لە ھەرێمی کوردستان، پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانە، ئەمەش بەوە دەست پێدەکات، ھێزە سیاسیەکان قوڵ بیر لە ڕووداوەکان بکەنەوە، بۆ ئەم قۆناغە جیاوازییەکانیان سڕبکەن، تەنھا لەبەرژەوەندی باڵای ھەرێم ھەرکردارێک بیانەوێت، بینوێنن، دۆخی ئێستا تاڕادەیەک لەبەرژەوەندی کوردە، ئەگەر یەکێتییەکی ئاگای سیاسی ھەبێت، بۆ جوڵاندنی کارتەکانی. ئێستا ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاریی دەڕوات، ھەر ھێزو لایەن و دەوڵەتێک بەڕێگای بەرژەوەندی خۆیدا دەڕوات ، ئەگەرچی خاڵی ھاوبەشیش لەنێوانیاندا ھەبێت، کەواتە کورد دەبێت ھاوسەنگی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ دەوروبەر ڕابگرێت، بەڵام شاڕێگا، ڕێگای بەرژەوەندی ھەرێمە، کە دەبێت بە ئاگاییەوە پێیدا بڕۆین، ئەمەش دەبێت تێگەیشتنی دروستمان بۆ کۆی ڕووداوەکان ھەبێت.

چۆن تێگەیشتنی دروست بەدەستدێت؟

لە ڕێگای ڕەگوڕیشەی تێگەیشتنی پێشتر بە پێدا چونەوەی ھەڵە و ڕاستییەوە، لەگەڵ بەراوردی ڕووداوەکانی ئێستا، بە بیرکردنەوەیەکی قوڵ و ئەرێنی، چونکە ھەموو شتێک بەبێ بیرکردنەوە ناکامڵە، توشی یەقینی موزەیەفمان دەکات، بۆیە تێگەیشتنی ئێمە بۆ ئەم ڕووداوانە، بە پلەی ئیمتیاز ئەوەیە، ھیچ لایەنێک بۆ بەرژەوەندی خۆی، کورت بینانە خۆی نەداتە دەست شەپۆلەکە، بەڵکو دەبێت، کورد لە ئاڕاستەی شەپۆلەکەش تێبگات و، خۆی لێ لابدات، بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگایەی کەبەرەو بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی کوردستانمان دەبات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن