کۆتا ڕۆژی پێشانگای کتێب
12/3/2023 3:17:00 PM
فارس نەورۆڵی
یەکێک لە چالاکیە جوانەکان کە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبە لە هەولێرو سلێمانی، ئەگەر چی ساڵانە لەلایەن ڕۆشنبیرانەوە ڕەخنەی لێ دەگیرێت ڕەخنەش بەشێکە لە جوانیەکانی پێشانگا و ڕەخنەگران لە قوڵایی دڵسۆزی و خەمی مەعریفی ئەم وڵاتەیە، بۆبەرەوپێشچوونی پێشانگاکەیە ساڵانە ڕەخنە دوبارە دەبێتە لەسەر ناونیشانی کتێب و بوونی ناوەندە چاپەمەنیەکانی دەرەوەی کوردستان، گوایە کتێبی مەزهەبی و ئیسلامی زاڵە بەسەر پێشانگەدا، ناوەندە فیکری و مەدەنیەکانی دەرەوەی هەرێم بوونیان نیە یاخود کەمە، لە ڕاسستیدا یەکێک لە هۆکارەکانی نەهاتی ئەو ناوەندانەی چاپ پەیوەندی بە خستنەڕوو خواستەوە هەیە، خواست لەسەر کتێبە ئاینی و مەزهەبیەکان زیاتر ە ئەمەش کارێکی زۆر ئاساییە.
سەردەمانێک بوو ئەوەی زۆر سەرقاڵی خوێندنەوە بوو شوعییەکان بوون، ئێستا کەسانی ئاینی و مەزهەبی زیاتر دەخوێننەوە، لێرەدا دەبێ حزبی کوردی ناسیۆنالیست و دیموکرات و چەپەکان ڕەخنە لەخۆیان بگرن کە خوێندنەوەیان نەکردووە بە کلتورو بەخوو لەناو کادرەکانیاندا لەبری خوێندنەوەو خۆپێگەیاندن سەرقاڵی ڕاپۆرت نوسینن لە یەکتری و شکاندنی یەکتر، بۆیە ئەو دیمەنەی کۆتا ڕۆژ پێشانگاکە ئەوەمان پێ دەڵێ گۆڕەپانی ئەم مۆدێلەی حزبایەتی حیزبی کوردی هەتا دێ بچوک دەکاتەوە ئەگەر بەبیر کردنەوەیەکی ڕەخنە گرانە دۆخی خۆیان نەخوێننەوە، لە هەمانکاتدا پێویستە ئەوەش بڵێین ناوەندەکانی چاپەمەنی کوردی بەشی ئەوە کتێبی بەرهەم هێنابوو، کە بەشێکی خواستی خوێنەری جیاجیا تێربکات، ئەوە نەبوونی خوێنەری جۆری کتێبەکانە پێناسەی پێشانگاکە دەکات نەک پێشانگاکە.
بەندە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی پێشانگای کتێب لەوێ بووم و کۆتا ڕۆژیش سەردانم کردەوە، ڕاستە وەک ساڵی پار قەرەباڵغ نەبوو ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی مووچەو دۆخی دارایی خەڵک بەو هیوای ڕەخنەکان لەپێشانگای کتێب ببنە بنەما بۆ ساڵێکی دیکەو دەوڵەمەندکردنی پێشانگا بەناونیشانی نوێی کتێب بۆ خزمەتی کۆمەڵگەی کوردستان حکومەت وحیزبەکانیش کتێب بکاتە خەمی خۆیان .