80وتار

لیستێک و دوو بەیاننامە !

10/19/2024 11:46:00 AM
فارس نەورۆڵی

 پرۆسەی هەڵبژاردن قۆناغی یەکەمی بە ئارامی و دوور لە ئاشوب کۆتایهات، کە هەنگاوی یەکەم بانگەشە بوو ئێستا لە قۆناغی دووهەمداین، کە پرۆسەی دەنگدانە.

هیوادارم لیستەکان تەحەمولی یەکتر بکەن بۆ تێپەڕاندنی هەنگاوی دووهەم، چونکە هەستیارترین هەنگاوی پرۆسەی هەڵبژاردنە سەلمێنەری دیموکراتی بوونە گەر بەدروستی ئەم هەنگاوە هەڵگرین .

دەتوانین بڵێین ئێمە خاوەن هێزگەلێکی دیموکرات خوازین بێ توندوتیژی و گزی کردن پرۆسەی دەنگدان دەبەین بەڕێوە.

هەنگاوی سێهەم دوای هەڵبژاردنە کە هێزەکان و کاندیدەکان بە گیانێکی وەرزشی ئەنجامەکەی وەرگرن بە مەرجێ گزی زۆر ئاشکرای تێدا نەبێت، لە هەمانکاتدا ئەوە دیموکراتیەت نییە لیستێک هەر لە ئێستاوە دوو بەیاننامەی ئامادەکردبێت ئەگەر ئەنجامەکەی بەدڵ بوو بڵێ شایستەترین پرۆسەی دیموکراتی بوو ئەگەر دەنگی نەهێنا بڵێ پرۆسەیەکی نادیموکراتی بوو.

دواجار ئامانجی گەورە پاراستنی ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی کۆمەڵایەتییە، چونکە دەتوانین هەموو ڕۆژێک لیستێک یان حزبێک دروست بکەین، بەڵام ئەگەر ئەم هەرێمە بشکێت شیردا بۆ داپیردا زەحمەت جارێکی دیکە وامان بۆ ڕێکەوێت کەقەوارە یەک دروست کەینەوە، کەواتە با بەیاننامەکانتان شکۆی نیشتمانی لەبەرچاوبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن