116وتار

یارییەکە گەورەیە بەگەمەی بچوک سەرقاڵ مەبن

11/10/2023 11:01:00 AM
فارس نەورۆڵی


   ئەگەر تابلۆکە بەگەورەیی ببینین بەوردی بیخوێنینەوە بەریەککەوتنە سەربازی و جوڵە دبلۆماسیەکان دەیانبەنەوە بۆ کۆتایی.

شەڕە گەورەکانی جیهان کە زلهێزەکان کاریان دەکرد دوای جەنگ نفوزی سیاسی و ئابوری خۆیان فراوان و جێگیر بکەن لەدەسکەوتی دوای جەنگ، بۆیە ئەو شەڕانەی ئێستا ڕودەدات دەرەنجامی ململانێی هێزە گەورەکانە.

ئێستا جیهان لەکێشمەکێشی کۆتایهێنان بەیەک جەمسەرییە، دەرکەوتنی ئەم ململانێیە لەئۆکراینا تەقییەوە، ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێزی بەریەککەوتنەکانیان خستە ئۆکراین بۆیە ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی وەک یاری شەترەنج لەفەلەستینەوە جوڵەیان کرد تا جیهان تەنها فۆکسی لەسەر ئۆکراین نەبێت، ئەگەر چی شەڕی (ئیسرائیل - عەرەب) مێژوویەکی هەیە و مەسەلەی فەلەستین بۆ بونە دەوڵەت ڕەوایە، بەڵام زلهێزەکان وەبەرهێنانی سیاسی تێدادەکەن و کێشەکانیان لەم ناوچانە و لەدەرەوەی جوغرافیای خۆیان یەکلای دەکەنەوە. دواجار ئەم شەڕە کۆتای دێت ژمارەیەک لەسەرکردەکانی ئیسرائیل و حەماس باجی دەدەن و دور نیە لەشانۆی سیاسی دور نەخرێنەوە بەڵام باجی قورسی شەڕ گەلی فەلەستین دەیدات، ماڵوێرانی و دەربەدەری و هەژاری بەرۆکیان دەگرێت ئەمە جگە لەدەسدانی هەزاران مرۆڤ لێکەوتەکانی ئەم شەڕە نەک لەسەر ئیسرائیل و فەلەستین بەڵکو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەجیهاندا ڕاچڵەکین و گۆڕانکاری دروست دەکات و کاریگەری لەسەر جیهان دەبێت پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە کورد لەناو ئەم گێژاوەدا چی بکات بۆ ئەوەی نەخنکێت ؟ هەر چەندە کورد بێمنەت بووە لەمێژوو بەڵام پێویستە ئەم جارە لەگورزی مێژوو تێبگات و بێمنەت نەبێت بۆ ئەوەی مێژوو خۆی دوبارە نەکاتەوە چونکە ڕوداوەکان ئەوە نیشان دەدەن براوە و دۆڕاوی شەڕەکان و دەسکەوتەکانی دوای شەڕ دیاری دەکات، بۆیە زۆر پێویستە ئەقڵی سیاسی کوردی ( کۆی حیزبەکان ) نەک هەر تابلۆکە و ئاڵۆزی ئەم قۆناغەو شەڕ و ئامانجەکانی تێبگات و خوێندنەوەی دروستی هەبێت بۆ گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان بەهۆشیارییەوە لەتەک دۆخەکەدا بجوڵێتەوە بەهەستیارییەوە هەنگاو بنێت (هەرچەندە سەیری ماڵی کورد و بیرکردنەوەی حیزبەکان دەخوێنیتەوە دەبێ بڵێی پەنا بۆ تۆ خودایە ) لێرەدا دەمەوێ بڵێم  گەر بەم جۆرە سیاسەت بکەین هەلومەرجەکە ماوەی مانەوەمان پێنادات دەبێ بەهەستیارییەوە گوێ هەڵخەین بۆ نەوتراوەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی لەم قۆناغەدا تێبگەن گەمەکە گەورەیە بەیاری بچوکەوە سەر قاڵ مەبن . وەک حاجی قادر دەڵێ ( ئێستەکەش فرسەتە گەلی یاران  . کەپەنەک بۆچی یە لەپاش باران .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن