174وتار

ڕۆژە سەختەکان چییە؟

4/15/2024 12:01:00 PM
فارس نەورۆڵی

ناوە ناوە باس لە مرۆڤێک دەکرێت دەڵێن پیاوی ڕۆژە سەختەکان بوو، ڕۆژی سەخت چ ڕۆژێکە؟

ئەو دۆخەیە هەلومەرجێکی سەختی تاقەت پڕوکێنەر دێتە پێش هەموو کەس توانای خۆڕاگری نییە.

ئەگەر مێژووی کورد بخوێنینەوە زۆربەی ڕۆژەکانی سەخت بوون! سەختی سیاسی، سەختی ئابووری، سەختی سەربازی، بۆیە زۆربەی کورد لە ڕابردودا پیاوانی ڕۆژی سەخت بوون.

ئەگەر پیاوانی ئەمڕۆ بەشێکیان پیاوی ڕۆژی سەخت بووبن بۆ دروستکردنی ئەمڕۆ، ئەوا پاراستنی ئەمڕۆ لە دوێنێ سەختترە.

واتە ئەگەر بە دەسهێنانی دەسکەوت سەختبێت ئەوا پاراستنی سەختترە. بۆیە قەوارەی هەرێمی کوردستان دروستکردن و بەدەسهێنانی سەخت بووبێ، ئەوا پاراستنی لەم هەلومەرجەدا سەختترینە هۆکارو ئامرازی پاراستنیشی  ئینتمای هاوڵاتیانییەتی بۆنیشتیمان ، ئینتیماش ئەوکاتە بەهێز دەبێت تاک خۆی بە خاوەنی دەسکەوتەکان بزانێت و هەست بکات پشکی تێدا هەیە. بە کوردی و بە کورتی شورای هەرێم بەهێزی ئەقڵ و دادپەروەری دیموکراتی دەپارێزرێت نەک هێزی دیکە، ئەگەر خاوەنی ئەم سێ  هێزە ببن ئەوا دەسکەوتەکان  پارێزراو دەبن ، دواتر نەوەکانی داهاتوو بە شانازییەوە پێمان دەڵێن پیاوانی ڕۆژە سەختترینەکان، ئەگەر نا بە شەرمەوە سەیری ئەو مێژووە دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن