234وتار

دەوڵەتمەدارو قسەی ئەقڵ

2/23/2025 11:52:00 AM
فارس نەورۆڵی

  دەوڵەتمەدار فراوانتر لە سیاسەتمەدار بیر دەکاتەوەو، ئەرکی دەوڵەتمەدار هاوسەنگ کردنی ئێستاو کارکردنە بۆ مسۆگەر کردنی ئایندە.

ووتارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەو سۆنگەیەوە بوو بۆیە پوختەیەکی هەلومەرجی سیاسی و ئابووری عێراقی خستنەڕوو، چارەسەریشی بۆ کێشەکانی عێراق و عێراقیەکان دەستنیشان کردو ووتی ڕابردووی عێراق فێری کردوین کەگەشەسەندن و پێشکەوتن لەژینگەیەکی سەقامگیردا بەدی دێت، واتە  لەو ناسەقامگیرییەی دوێنێی عێراق پەندمان وەرگرت کە گەشەکردن  لەسەقامگیریدا دەبێت.

سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فیکری و ڕۆحی ، پێی وتین چارەسەری کێشەی سیاسی و ئابووری لەکوێدایە و ووتی: (هەرچۆن چۆلەکە لەشوێنی ڕەشەبادا نانیشێتەوە  بەهەمان شێوە وەبەرهێنان و سەرمایەو ئازادی لەشوێنی ناسەقامگیری سیاسیدا هەواری خۆی هەڵنادا) بۆیە ووتی دەبێت ئەوململانێ کۆنە بگۆڕین بۆ تێگەشتنێکی نوێ کە لە تەک ئەو گۆرانکارییە ستراتیجییە کە ناوچەکە چاوەڕێی دەکات بگونجێ  بە کورتی ووتی هەمووهێزەکانی عێراق بێ جیاوازی ڕەنگ و دەنگ لەناو قەفەسێکی ئاسنیندان  و هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نیە، جگە کاری هاوبەش بۆ ئایندەیەکی گەش و ئێستایەکی سەقامگیر. ئەم پەیامەی تەنها بۆ عێراق نەبوو بەڵکو بۆ دەوڵەتەکانی ناوچەکەش بوو کە پێویستە لەتەک ئەوو پێشهاتانەدا خۆیان بگونجێنن کە ناوچەکە چاوەڕوانیەتی بۆ ئەوەی سەقامگیری جێگای ئاشوب بگرێتەوە پێویستمان بەدیدێکی میانڕەو هەیە و وتارەکەی سەرۆکی هەرێم فرە ڕەهەند بوو دەکرێ وەک نەخشەڕێگای چارەسەری  کێشەکانی عێراق و ناوچەکە لەبەر چاوبگیرێ چونکە وتارەکە قسەی ئەقڵ بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن