118وتار

کەوتنی سیاسەت

11/19/2023 12:40:00 PM
فارس نەورۆڵی



 سیاسەت ئەو چەمکەیە کە لێرە زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێ و کەمترین تێگەیشتن لەسەری هەیە، سیاسەت گفتوگۆی بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان هەموو پەیوەندیەکانی نێوان مرۆڤ ڕێک دەخات لەهەمان کاتدا پەیوەندی بەدەوڵەتداری و حکومەت وکاری حیزبە سیاسیەکانەوە هەیە بۆ ئیدارەدانی جیاوازی و کێشمەکێشەکان لەڕێگای گفتوگۆوە ئەگەر چی سیاسەت بەپێی کۆمەڵگاکان دەگۆڕێ لە کۆمەڵگە تێگەیشتو پێگەیشتوە کاندا  سیاسەت بۆدروستکردنی مێژوو دەکەن ،لەکۆمەڵگە دواکەوتوە کاندا بۆ دەسخستنی پارە سیاسەت دەکەن بەڵام دەبێ سیاسەت بیرمەندی لەپشت بێت چونکە سیاسەت کاری ئەقڵە، هونەری وەڵامدانەوەی پرسیارەکانە بۆیە ئەوانەی لەکایەی سیاسی دا کاردەکەن دەبێ پەروەردە بکرێن بۆ ئەوەی بزانن ئەرکیان چییە دواجار سیاسەت گفتوگۆیە لەفەزای گشتیدا بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵگە هەرکات لەسیاسەتدا گفتوگۆ وەستا و سیاسەت بوو بە وتی وتی و ڕق و کینە و مل شکاندن ئیتر لێرەدا سیاسەت دەکەوێت لەتەک کەوتنی سیاسەت کۆی کایەکانیش توشی داڕزان دەبن ودەکەون .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن