156وتار

ئەمریکا، بۆ ڕاگرتنی باڵانسی ستراتیژی (ئیبراهیم ڕەئیسی) لەناو برد؛

5/24/2024 8:00:00 AM
د.نیکۆلا ئەشرەف شاڵی

ئەمریکا بۆ پاراستنی هەژمون و بەرژەوەندییەکانی خۆی و هاوپەیمانەکانی، وە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی ستراتیژی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا لە قۆناغی سێهەمیدایە کە ئەویش بریتیە لە لێدان لە سستمی سەکردایەتی و کۆنترۆڵ کردن (منظومة القيادة والسيطرة).

گەورەترین گورزی ئەم قۆناغە لێدان بوو لە سەرۆک کۆماری ئێران تا ئاستی لە ناوبردنی، وە ئەم پرۆسەیە بەردەوامی دەبێت تا دەگاتە پاکتاوکردنی تەواوی سەرکردەکانی گروپە میلیشیاییەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا بە تایبەتر لە عێراق.

لێدانەکانی ئەمریکا بە هاوکاری ناوخۆیی ئەو وڵاتانە دەبێت کە سەرکردە بە ئامانج گیراوەکانی تێدایە، وە ئەو پرۆسە سەربازییە جۆرییانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵات و هێزە هەرێمییەکان جێبەجێ دەکرێت. هەروەک ئەوەی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی (ئیبراهیم ڕەئیسی)دا ڕوویدا. کە تیایدا هاوکاری ناوخۆیی ئێرانی و چاوساغی ئازەربیجان و هەواڵگری ئیسرائیل و فڕۆکەی پێشکەوتوی جەنگی ئەمریکی بەشداری کرد.

بە کوژرانی (ئیبراهیم ڕەئیسی)، هێزە میلیشیاییەکانی سەر بە ئێران بە دیاریکراوی لە عێراقدا، باشتر لە جدیەتی ئەمریکا تێدەگەن و ئەگەری دووبارە بوونەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر بەندەرە جیهانییەکان نمونەی (ئیلات لە ئیسرائیل) کەم دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا ئەم بە ئامانج گرتنە باڵانسی ستراتیژی هێز و هەژموون لە ناوچەکەدا دەپارێزێت بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل هاوپەیمانەکانیان لەلایەک وە هەورەها بۆ چین و ئێران و هاوپەیمانەکانیان لەلایەکی تر.

ئەمانە و چەندین پێشهاتی تر کە لە ڕووداندان...

تێبینی؛
- ئیسرائیل لە (باکۆ - ئازەربیجان) بنکەیەکی سەربازی هەیە.
- قۆناغی یەکەم و دووەمی ئەمریکا بریتی بوو لە داپچڕینی جوگرافی و پاشان لێدان لە توانا سەربازی و مرۆییەکان، وە قۆناغی سێهەم لێدانە لە سستمی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵ کردن. کە سەرجەمیان پێشتر ئاماژەم پێداوە.
- هۆکاری خراپی کەش و هەواو و بوونی کێشەی تەکنیکی لە فڕۆکەی سەرۆک کۆماری ئێران، هیچ بنەمایەکی ئاسایشی (أمني) و سەربازی و زانستی فڕۆکەوانی نیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن