219وتار

ئێمە، لە دەستپێکی قۆناغی ئارام بوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانداین؛

7/31/2024 6:12:00 PM
د.نیکۆلا ئەشرەف شاڵی

كوشتنی (ئیسماعیل هەنییە)، بەهەمان شێوەی کوشتنی (ئیبراهیم ڕەئیسی) بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێزە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەروەها پێداویستی بوو بۆ دەستپێکی ئەو قۆناغە نوێیەی کە ئەمریکا و ئێران دەیخوازن بۆ هێور بوونەوەی دۆخی ناوچەکە و جیهان.

پرۆسەی لەناوبردنی هەنییە، بەشێوەی جەنگی نهێنی هەواڵگیری ئەنجام دراوە، بەهەماهەنگی لەنێوان هەریەک لەدەزگا هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران و ئازەربیجان.

دوای ئەو ڕووداوە؛

لەڕووی سەربازییەوە، پرەنسیپەکانی تێکهەڵگژانی جەنگی لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ لایەنێکیان لێی لانادەن، واتا یاساکانی جەنگی کراوە و ڕاستەوخۆ هەرگیز جێبەجێ ناکرێت.

هەروەک پێشتر وتمان، ئەمریکا و ئیسرائیل لێدانەکانیان ستراتیژی و دیاری کراون، وە لەسستمی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵکردن دەدەن (منظومة القيادة والسيطرة). بە ئیسماعیل هەنییەوە ژمارەی سەرکردە کوژراوەکانی عەرەب و فارس لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە گەشتە (٣٨٥) کەس. لیستەکەش بەردەوامی هەیە و هەریەک لە (حەسەن نەسروڵا) و سەرکردەی گروپە میلیشییاییەکانی حەشدی شەعبی عێراقیشی تێدایە.

لەئایندەدا، ئێران وردە وردە فرۆشتنی جەنگی بۆ ڕووسیا کەم دەکاتەوە، لەبەرامبەردا ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی لەناوچەکەدا دەپارێزێت. بەهەمان شێوە سەرکەوتنی کۆمارییەکان لەئەمریکادا ئەبێتە هۆی کەم کردنەوە تائاستی ڕاگرتنی هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا، بەمەش جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا بەرەو وەستان دەڕوات، لەبەرامبەردا ئەمریکا و ڕووسیا دەگەنە لێکتێگەشتن لەسەر چەندین دۆسیەی هەمەجۆر لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەنێوانیاندا دۆسیەی سوریا بەدیاریکراوی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمانە و چەندین گۆڕانکاری تر..

درود بۆ روحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان، ئێمە باکمان بەکوژرانی سەرکردەکانی عەرەب و فارس نیە، گرنگ ئەوەیە پێشمەرگە و گەریلا و شەڕەڤانەکانمان و خاک و خەڵکی کوردستان پارێزراوبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن