199وتار

لە کەرکوک (K)ەوە بۆ حەیفا (H)؛

8/11/2024 4:15:00 PM
د.نیکۆلا ئەشرەف شاڵی

دابەزینی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵا و ڕاوێژکارانی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی کەرکوک (K-1)، بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی هێڵی نوێی گواستنەوەی وزە و ڕێگای گەشەپێدانی هاوچەرخی ئەمریکییە لەناوچەکەدا بەتایبەتر لە کەنداوی عەرەبییەوە بۆ کەرکوک و شەنگال و تەلەعفەر و حەسەکە و هۆڵ و حەلەب تادەگاتە بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل.

بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێک بنکەی سەربازی فڕۆکەوانی هەن کە لە بنکەی کەرکوک (K-1) و دواتر (K-2) دەست پێدەکات تا دەگاتە بنکەی فڕۆکەوانی سەربازی تەلەعفەر و حەسەکە و هۆڵ و حەلەب بەرەو بنکەی سەربازی عتلیت لە حەیفا لەئیسرائیل. وە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەدا (لەنێوانیاندا کورد) کۆی ئەو بنکانە بەکاردەهێنن بەمەبەستی زامنکردن و دابینکردنی سەلامەتی هێڵی نوێی گواستنەوەی وزە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ جیهان.

لەم ڕوانگەیەوە، وەک بەشێک لەڕێکاری پاراستنی ئەم هێڵە نوێیەی گواستنەوەی وزە، ئەرکی ئەو سەربازە ئەمریکییانە بریتی دەبێت لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان و عێراق. ئەگەرنا لەبنەڕەتدا ئەرکیان دەستگرتنە بەسەر ئەو هێڵەی بۆ گواستنەوەی وزە دیاریکراوە لەپرۆژەی ستراتیژی دور مەودای ئەمریکادا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دابەزینی ئەم هێزە سەربازییە ئەمریکییە لەکەرکوک لەم بارودۆخەی عێراقدا، ئەگەری دووبارە گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ شارەکە و وەرگرتنەوەی ئیدارەکەی بۆ دەستی کورد زیاتر دەکات، ئەگەر هاتوو سەرکردە سیاسییەکانی کورد لەباشوری کوردستان هۆشیارانە لەگەڵ دۆخەکەدا مامەڵە بکەن و کۆی ناکۆکییەکانیان وەلابنێن.

تێبینی؛

١- بنکە سەربازییەکان لە پیت و ژمارەی (K-1) دەست پێدەکات تا دەگاتە پیتی (H) بەژمارە و پلەبەندییەکانی، واتا لە (K) کەرکوکەوە بۆ (H) حەیفا کە هەر بنکەیەکی سەربازی ڕیزبەندی و ژمارەی خۆی پێدراوە.

٢- ڕیزبەندی ژمارەی بنکە سەربازییەکان لێرەدا ناخەمەڕوو بەهۆی پەیوەندیداری بابەتەکە بەئاسایشی سەربازییەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن