لە خوێندنەوەی (داعش)دا: ئێمە هەڵەمان کرد، یان بەهەڵەیاندا بردین؟!
7/21/2024 3:16:00 PM
د.نیکۆلا ئەشرەف شاڵی
بەپێی بەشێکی زۆری لێکۆڵینەوەکان لەسەر
داعش کە پاڵپشت بەو داتا و زانیارییانە ئەنجام دەدران کە ناوەندە هەمە جۆرەکانی توێژینەوە
لە جیهاندا پێشکەشیان دەکردین، گەشتینە (یان ڕاستر گەیاندیانین) ئەو دەرەنجامەی کە
داعش ڕێکخراوێکی تیرۆریستی فرە ناسنامەیە و لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی و عەقیدەی ئیسلامی
سیاسی دامەزراوە.
بەڵام، ئەو تێڕوانین و دەرەنجامە تەواو
هەڵەیە، داعش لە بنەڕەتدا میکانیزمی فشار بوو بۆ سەر ویستی نێودەوڵەتی و دووبارە
داڕشتنەوەی باڵانسی هێزی نێودەوڵەتی و هەرێمی. هەروەها هۆکارێک بوو بۆ سەپاندنی هەژمون
و ڕاگرتنی باڵانسی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، لەهەمان کاتدا بەشێک بوو لە
جەنگی ووزە و ڕێڕەوە جیهانییەکان بەتایبەتر ڕێڕەوە ئاوییەکان و هەروەها دەروازەیەک
بوو بۆ زیاتر پاراستنی ئاسایشی هاوپەیمانەکان بەدیاریکراوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەئێستادا، دووبارە جوڵاندنەوەی داعش و دەستپێکردنەوەی جموجوڵەکانی لەناوچەکەدا بۆ
هەمان مەبەستەکانی سەرەوەیە.
تێبینی؛ ١- هیلاری کلنتن، ئەو کاتەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو بەڕوونی وتی
کە ئێمە داعشمان دروست کرد.
٢- ئێمە وەک توێژەری ئەکادیمی، پاش
سەلماندنی گریمانە زانستییەکانمان ئەو دەرەنجامەی سەرەوە کە پێی گەشتوین و تەواو ڕاستە.
هەڵبەت لێرە تەنها سەرە قەڵەم دەخەینەڕوو، چونکە بەپێی پێویست دەرفەتی خستنەڕووی
وردەکارییەکانمان نیە.