325وتار

لێدان لە ئێران و عێراق لەئان و ساتدایە؛

10/12/2024 1:25:00 PM
د.نیکۆلا ئەشرەف شاڵی



بۆ پاڵپشتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و ئەو وڵاتانەی کە خۆیان بەبەرەی بەرگری و ڕێگریکردن ناوزەند کردووە، ئەمریکا بەردەوام توانا سەربازییەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر دەکات.

لەم چواچێوەیەدا کەشتی جەنگی فڕۆکەهەڵگری (هاری ترومان) لەزەریای ئەتڵەسییەوە جوڵە پێکردووە و لەڕێگەی گەروی (جەبەل تاریق)ەوە دەیگەیەنێتە دەریای سپی ناوەڕاست، هەروەها ژمارەی فڕۆکەکانی (F16، F22، F50، KC46A، KC135) زیادکردووە. ئەمە سەرباری ئامادەیی چەندین کەشتی جەنگی فڕۆکەهەڵگری تری ئەمریکی و بەریتانی لەپاڵ چالاکتربوونی کار و جوڵەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل.

ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل، لەکۆبونەوەی ئایندەیدا بە (بەڵێ) دەنگ دەدەن لەسەر لێدانی ئێران. هەر ئەوەندەش نا لەهەمان کۆبونەوەدا ڕەزامەندی دەدەن لەسەر لێدانی عێراقیش. وە ئەمریکا و بەریتانیا و کۆی هاوپەیمانەکانیان بەتایبەتر وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوکاری ئیسرائیل دەبن.

کۆی ئەمانە پێمان دەڵێت، لێدان لەهەریەک لەئێران و عێراق ئەگەرێکی نزیکە و ئامانجەکانیش ستراتیژی دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن