134 عیراق

خامنەیى بۆ سودانى: دەبێت گرنگیى زیاتر بە حەشدى شەعبى بدرێت

08:31 - 08/01/2025

زەمەن - عێراقى

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و عەلى خامنەیى، رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کۆبوونەوە، بەگوێرەى نوسینگەى راگەیاندنى رێبەرى باڵاى ئێران، لە کۆبوونەوەکەدا خامەنیى گوتوویەتى، پێویستە گرنگیى زیاتر بە حەشدى شەعبى بدرێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى نووسینگەکەى خامنەیی گوتوویەتى، پاراستنی ئاسایش و ئاوەدانیی عێراق لە بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە، هەروەها گوتووشیەتى، حەشدی شەعبی پێکهاتەیەکی گرنگی هێزە لە عێراق و دەبێت بۆ پاراستن و بەهێزکردنی، زیاتر لە جاران گرنگی پێبدرێت.

نوسینگەى سودانیش بڵاویکردووەتەوە، لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی زیادکردنی هاریکاری و هەماهەنگی هەڵوێستەکان کردووەتەوە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و بەرزکردنەوەی دیالۆگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بەشداریکردن لە پاراستنی یەکڕیزی و سەروەری سوریا و وەستانەوە لە پاڵ گەلەکەیدا.

هەروەها ئەوەش هاتووە، جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنى گەلى فەلەستین بە مەبەستى کۆتاییهێنان بە ئازارەکانیان و کارکردن کارکردن بۆ رێگەپێدان بۆ گەیاندنى هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتى غەزە و پاڵپشتى لە سەقامگیربوونى باشوورى لوبنان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن