ئابوری عێراق لە مساڵدا 6.3٪ گەشە دەكات
09:30 - 28/04/2022
زەمەن
سندووقی دراوی نێودەوڵەتیی، پێشبینی دەكات ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمساڵدا گەشە بكات، لە نێویاندا عێراق هەیە، كە پێشبینی دەكرێت 6.3٪ گەشە بكات.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی تایبەت بە رەوشی ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندی ئاسیا بڵاوكردەوە. بەپێی راپۆرتەکە بێـت، ئابووریی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندی ئاسیا زیاتر گەشەدەکەن، بەڵام کۆمەڵێک ئالنگاری گەورە و نادڵنیایی لەبەردەم گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتانەیە بە تایبەتی شەڕی ئۆکرانیا.
سندوقەكە، عێراقی بە یەكێك لەو وڵاتانە داناوە كە زیاترین گەشەی ئابووری دەکەن لەمساڵدا کە بە 6.3٪ خەمڵێندراوە. هەروەها پێشبینی دەكات, رێژەی هەڵاوسان لە 2022 دا بەرزدەبێتەوە بۆ 6.9٪، هەڵاوسان زۆربەی وڵاتەكان دەگرێتەوە و باری سەرشانی هاوڵاتیەكانیان قورس دەبێـ.
هۆکاری گەشەی ئابووری وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەڕاندوەتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داهاتی نەوتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2022 دا بەڕێژەی 5.3٪ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتانە زیاد دەکات و بەرزدەبێتەوە بۆ 818 ملیار دۆلار.
بەشێكی راپۆرتەكە تەرخانكراوە بۆ رێژەی نێرو مێی لە جیهاندا، بەپێی راپۆرتەكە دانیشتوانی جیهان لە سەدا ٥٢% نێرینەیە و لە سەدا ٤٨% مێینەیەو لە عێراق سەرەڕای شەر و ئالۆزییەکان هێشتا زۆرینەی دانیشتیوانەکەی نێرینەیە.