لە دژى بڕیارەکەى وەقفى سونى دەستەى زانایانى موسوڵمان لە عێراق سبەینێى کرد بە جەژن
09:23 - 29/03/2025
زەمەن - کوردستانى
دەستەى زایایانى موسوڵمان لە عێراق، لەدواى ئەوەى دەستەى وەقفى سونى عێراق رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەرى مانگى رەمەزانە و دووسبەى جەژنە، بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەینێ یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.
دەستەى زانایانى موسوڵمان پێیوایە، وەقفى سونى عێراق لەژێر فشارى شیعەکاندا دیاریکردنى یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانى گۆڕیوە بۆ دووبەیانى.