جەژن سونەکانی عێراقی دابەشکردووە
08:37 - 31/03/2025
زهمهن - عێراقی
جیاوازیی كەوتووەتە نێوان مەڕجەعییەتە سوننەكانی عێراقەوە لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
هەندێكیان پێیانوایە ئەمڕۆ دووشەممە، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، هەندێكی دیكەیان پێیانوایە دوێنێ یەكشەممە، یەكەم رۆژی جەژن بووە.
ئەم مشتومڕە جیاوازییەکی لەنێوان سوننەكان و مەِرجەعییەتی سوننەكانی عێراق دروستكردووە، پێشتر نەبینراوە.
میشعان جبوری، سەرۆكی پارتی نیشتمانیی، سەرۆكی دیوانی وەقفی سونیی (میشعان خەزرەجیی) تۆمەتباردەكات چووەتە ژێر فەرمان و راسپاردەكانی ئێرانەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.