بەپەلە.. موقتەدا سەدر: لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەشدارى ناکەین و کاندیدمان نابێت
09:11 - 27/03/2025
زەمەن -عێراقى
موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى نیشتمانیى شیعە رایگەیاند، تا گەندەڵی هەبێت بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن ناکەم.
ئاژانسى هەواڵى عێراقى بڵاویکردووەتەوە، موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى شیعە رایگەیاندووە، هەموو بنکە جەماوەرییەکانی بزووتنەوەکەى لە دەنگدان یان خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردن ڕاگرتووە و دەڵێت، هەڵبژاردنێک بە بەشداریی گەندەڵکاران هیچ سوودێکی نابێت.