"ڕووبهڕووی هاوینێكی سهخت دهبینهوه"
07:52 - 31/03/2025
زهمهن - عێراقی
وەستانی غازی ئێران
بۆ عێراق، ئەو وڵاتەی ڕووبەرووی کێشەی کەمی بەرهەمهێنانی کارەبا کردووەتەوە، وتەبێژی
وەزارەتی کارەبای عێراقیش دەڵێت: دەبێت جێگرەوەی غازی ئێران دابین بکەین.
ئەحمەد مووسا، وتەبێژی
وەزارەتی کارەبای عێراق ئهمڕۆ، 30ـی ئاداری 2025، ئاشكرایكرد دوو مانگ زیاترە هەناردەی غاز لە ئێرانەوە
بۆ عێراق و پارێزگاکانی ناوەڕاست وەستاوە، بڕێک غاز بۆ پارێزگاکانی باشووری عێراق
هەناردە دەکرا، کە بڕەکە نۆ ملیۆن مەتری چوارگۆشە بوو، بەڵام ئەو بڕەش پێداویستی پڕ
ناکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی
کارەبای عێراق، وتیشی: وەستانی غازی ئێران، کاریگەریی نهرێنی لەسەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی
کارەبا کردووە لە عێراق، وەزارەتی کارەبا رێککەوتنێکی لەگەڵ تورکمانستان واژۆ
کردووە بۆ ئەوەی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەمەچەشن بکات.
ئەحمەد مووسا،
ههروهها وتی: وەستانی غازی ئێران بووهتە هۆی کەمبوونەوەی هەشت هەزار مێگاوات
کارەبا لە عێراق، بەرهەمی ئێستای كارهبای عێراق 18 هەزارە و پێویستی بە 32 هەزار
مێگاواتە، پلانمان هەیە بۆ وەرزی هاوین بگەینینە 28 هەزار مێگاوات و پێویستە جێگرەوەی
گازی ئێران دابین بکەین.
پێشووتریش، وەزیری
کارەبای عێراق ڕایگەیاندبوو: سزاکانی ئەمەریکا هاوردەکردنی کارەبای عێراق لە ئێران
دەگرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە غاز ڕوون نییە، ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا هاوردەکردنی غازیش بگرێتەوە،
تووشی هاوینێکی گەرم دەبین.