461 عیراق

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوودانی تووشی ڕووداوی سه‌خت بوو

08:24 - 31/03/2025

زه‌مه‌ن - عێراقی

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی کاروانی پاسەوانانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکێک لە پاسەوانانی گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.

سوودانی ڕۆژێک پێش جه‌ژن بە مەبەستی جەژنه‌ پیرۆزه‌ له‌كه‌سوكاری سەردانی زێدی خۆی لە پارێزگای میسانی کردبوو و لەوێ نوێژی جەژنی کرد. لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بەغدا کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن.

لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بەغدا، لە ڕێگەدا لە ناحیەی شێخ سەعد لە خۆرئاوای پارێزگای واست یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانی پاسەوانانی وەگەڕا و لە ئەنجامدا پاسەوانێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن