ئێران دۆڕا
06:13 - 21/11/2022
"زەمەن"
له یه‌كه‌می یاریدا
له مۆندیالی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به ئاستێكی لاواز ده‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلتهرانهوه گۆڵباران كرا.
له گێمی یه‌كه‌می
یارییه‌كه‌دا ئینگلته‌را به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر پێشكه‌وت، گێمی دووه‌م ئینگلیزه‌كان
به هه‌مان ئاستی گێمی یه‌كه‌م ده‌ستیانپێكرد و له خوله‌كی 62 گۆڵی دیكه‌یان كرد.
له خوله‌كی 65 ئێران
له رێگه‌ی مه‌هدی تارمیهوه گۆڵێكی كرد، به دوایدا یاریزانانی ئینگلته‌را دوو
گۆڵیان له خوله‌كه‌كانی 71 و 90 كرد و له خوله‌كی 100ی زیادكراودا به لێدانی
سزا ئێران گۆڵێكی دیكه‌ی كرد و یارییه‌كه شه‌ش به دوو كۆتایی هات.
ئێران له كۆمه‌ڵه‌ی
دووه‌می مۆندیال له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مریكا و ئینگلته‌را و وێڵز
یاری ده‌كات.