174 جیهان

لە کێوى عەرەفە منداڵێک لەدایك بوو

09:13 - 15/06/2024

زەمەن - جیهانى

 

نەخۆشخانەی چیای ڕەحمەت(جبل الرحمة) بلاوی کردەوە، ئەمڕۆ منداڵێك لە کێوى عەرەفە لە دایک بوو.

 

ئەمڕۆ شەممە (15ـی حوزەیرانی 2024)، (جبل الرحمة) یەکەمین لەدایکبوونی لە کێوى عەرەفە بۆ ساڵی 2024 تۆمارکرد، بەپێی زانیاریی نەخۆشخانەکە، دایکەکە خەڵکی  پاکستانە و منداڵەکەشی کوڕە، نەخۆشخانەکە ئاشکرای کردووە، پزیشکەکان چاودێریی دایک و منداڵەکەیان کرد لەو کاتەدا،  ئێستا تەندروستی هەردووکیان زۆر باشە.

 

ئەو پزیشکەی بەرپرسیارە لە بارودۆخی منداڵەکە، بەپێی میدیاکانی سعوودیە دەڵێت، منداڵەکە دوای 37 هەفتەی دووگیانیی لەدایکبووە و لە دۆخێکی باشدایە، هەروەها کێشی 3کیلۆگرام و 40 گرامە و بە تەواوی گەشەی کردووە.

 

بەگوێرەی میدیاکان، پزیشکەکە ڕوونیکردەوە کە دایکی منداڵەکە هاوڵاتییەکی پاکستانییە و تەمەنی 34 ساڵە و تەندروستیی باشە و ئەمە سێیەم منداڵییەتی کە بە تەندروستیی باش لە دایک دەبن.

 

جێی ئاماژەیە ئەم لەدایکبوونە یەکەم لەدایکبوونی ئەم وەرزەی حەجەبەڵام سێیەم لەدایکبوونە لە کێوى عەرەفەدا لە ماوەی چەند ساڵێکدا، کە میدیاکان ڕایانگەیاندووە، منداڵێکی ئوردنی لە ساڵی 2018 لەدایکبووە و گواستراوەتەوە بۆ هەمان نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەریی پێویست.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن