68 جیهان

لە نەخۆشخانەیەکی ئێران ئاگر کەوتەوە و نۆ کەس گیانیان لەدەستدا

11:39 - 18/06/2024

زەمەن - ئێران

لە نەخۆشخانەیەکی نێودەوڵەتی ئێران ئاگر کەوتەوە و لە ئاکامدا نۆ نەخۆش گیانیان لەدەستدا.

بە وتەی بەرپرسانی ئێران، ئاگرەکە لە نەخۆشخانەی قائیم لە شاری ڕەشت کەوتووەتەوە، بە بەشداریی ١٣٦ کارمەند و ٣٦ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراوە.

هاوکات بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا زیاتر لە ١٠٠ کەس لەناو نەخۆشخانەکەدا بوون، جگە لەو نۆ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکە سەرجەمیان ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە.

تا ئێستا بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەکردووە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا هۆکارەکەی و تەواوی زیانەکانی ئاشکرا دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن