حاجیان فێنکیان بوەوەو باران لە مەککە باری
03:14 - 18/06/2024
زەمەن _ جیهانی
دوای گەرمایەکی بەتین، لە مەککە باران باری و پلەکانی گەرما دابەزی وحاجیان فێنک بوونەوە
لە ئێوارەی دوێنێوە کە هاوکاتە لەگەڵ دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، دوای شەپۆلێکی بەهێزی گەرما، ، شەپۆلێک بارانی بەهێز شاری مەککەی گرتووەتەوە بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بۆ نزیکەی ٣٥ پلەی سیلیزی دابەزین.
هەروەها هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەوە لە چەند گەڕەکێکی مەککە لافاو هەڵسا و زیان بە چەند خانووەیەک گەیشت.
دەستەی حەج و عەمرەی سعوودییەش داوای لە حاجییانی ماڵی خوا کردووە بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، چونکە تیشیکی خۆرەکە بە ڕادەیەک بەهێزە مەترسی لەسەر تەندروستی و تەنانەت ژیانیان دروست دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێش ئەو شەپۆلە بارانەی ڕوو لەناوچەکە بکات، پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان لەناویاندا شاری مەککەی پیرۆز گەیشتە ٤٨ پلەی سیلیزی و بووەتە هۆکاری گیان سپاردنی ژمارەیەک حاجی.