122 جیهان

ڕاپۆرتێکی فەڕەنسی: ئەمساڵ نزیكه‌ی (1000) حاجی لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە

12:18 - 20/06/2024

زه‌مه‌ن – جیهانی

 ئەمساڵ زیاتر لە ٩٠٠ حاجی لەکاتی بەجێھێنانی فەریزەی حەج لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە، کە ٦٥٪یان میسرین و ١٩ حاجی ھەرێمی کوردستانیش تێدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسێکی فەڕەنسی کە لەزاری دیپلۆماتکارێکی عەرەبییەوە ئامادەیکردووە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە، ئەمساڵ ٩٢٢ حاجی لە شاری مەککە گیانیان لەدەستداوە کە لانیکەم ٦٠٠ یان حاجی وڵاتی میسرن و زۆرینە پێکدەھێنن، ھەروەھا ١٣٢ حاجی ئیندۆنیزی و ٦٨ ھندی و ٦٠ ئوردنی و ٣٥ تونسی و ١١ ئێرانی و سێ سەنیگالی دەگرێتەوە، کە چوار ھێندەی گیانلەدەستدانی حاجیانە لە ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ١٣ حاجی ھەرێمی کوردستان لەنێو ئامارەکەدان، بەڵام بەپێی ئاماری ڕەسمی لێپرسراوانی ھەرێم، تائێستا ١٩ حاجی ھەرێم ئەمساڵ گیانیانلەدەستداوە.

ھەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەرجەم حاجییان بەھۆی گەرماوە گیانیانلەدەستداوە، تەنھا یەک حاجی نەبێت، کە بەھۆی پاڵنان و قەرەباڵغییەوە بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن