579 کوردستان

شێخ گرەنتى دەستگیرکرا.. دوو ساڵە خەڵک هەڵدەخەڵەتێنێت

07:05 - 10/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز کەسێکی فێلبازییان بە ناوی (شێخ هاروون)دەستگیرکردووە کە خۆیشى ناوناوە شێخ گرەنتى.

بەڕێوەبەرایەى ئاسایشى سۆران دەڵێت، دوای هەبونی زانیاری لەسەرکەسێکی فێڵباز بەناوی (سحرو جادووی شێخ هاروون بەگرنتی )لە دەرەوەی سنوری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز دێتە ئەو سنورە بە ناوی سحرو نوشتەو جادوو فێل لە خەلکی دەکات، لەلایەن کارمەندانی سنوری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە چاودێریکردنی وورد لە رێکەوتی ٢٠٢٤/٨/١ توانیان کەسێک دەستگیر بکەین بە ناوی (ن. ع.س) کە لە دەرەوەی سنوری قەزای رواندز هاتبوو بۆ فێڵکردن لە هاولاتیان هەر لەدوایی دەستگیرکردنی بەرێز دادوەری لێکۆلینەوەی رواندز ئاگادارکرایەوە دەست بەلێکۆلینەوەیەکی وورد کرا تۆمەتبار دانی بەوە دانا کەخۆی کردووە بە شێخ ئەکاوەنتی لەتۆرە کۆمەلایەتیەکانی سناپ چات و تیک تۆک بەناوی (شێخ هاروون )داناوە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە فێڵ لە خەڵك دەکات بەناوی سحرو جادوو لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە ودروست کردنی پەیوەندی لەگەل ئافرەتان فێڵی لەزۆر خەڵك کردووە لە شارە جیا جیا کانی هەرێمی کوردستان.

 

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان بپارێزن لەو ئەکاونت و سناپچات و تیکتۆکانەی بە ناوی نوشتەو سحر و جادوو دانراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن