ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشینی دەكات
01:11 - 12/01/2025
زەمەن _ عێراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، خوێندنهوهی یهكهم بۆ پرۆژه یاسای ههمواری یاسای خانهنشینی ژماره نۆی ساڵی ٢٠١٤ دەکات و خوێندنەوە بۆ ژمارەیەک پرۆژە یاسا دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ژمارەی (١٩ـی وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەببات و خوێندنهوهی یهكهم بۆ پرۆژهیاسای ههمواری یاسای خانهنشینی ژماره نۆی ساڵی ٢٠١٤ بکات، دەنگیش بەکۆمەڵێک پڕۆژە یاسا بدات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەدا، دەنگ بە پرۆەژیاسای هەمواری یەکەمی یاسای هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییە عەرەبی و بیانییەکان دەدات و لە بڕگەی دووەمدا، دەنگ لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای پاسپۆرت دەدات.
بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە تایبەتە بە یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی و لە بڕگەی چوارەمدا، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژە یاسای رێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکانی نێو فەرمانگەکانی دەوڵەت دەکرێت.
هاوکات بڕگەی پێنجەم و شەشەمی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای پێشنیازکراوی یاسای خانەنشینی و خوێندنەوەی دوەمیش بۆ یاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی پێشوی عیراق دەکرێت.
لەبارەی تەمەنی خانەنشینی مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: کەرتی گشتی زۆر پێویستی بە شارەزایی فەرمانبەرانی بەتەمەن هەیە، تاوەکو ئەزموونی خۆیان بگوازنەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەتازە دامەزراون، بۆیە گرنکە تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی حکومەت بگەڕێتەوە بۆ ٦٣ ساڵ.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، ساڵی ٢٠١٩ تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی حکومەت لە ٦٣ ساڵەوە کەمکرایەوە بۆ ٦٠ ساڵ.