یەکێتی دەستەی وەبەرهێنانی وەرگرت
01:56 - 09/01/2025
زەمەن:-
لە پارێزگای سەڵاحەدین پۆستێکی گرنگ درا بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کادرەکەیان کرا بە بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، مەلا كەریم شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: پۆستی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ كورد پۆستێكی گرنگە، بەڕەسمی لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەخشرا، كە شایستەی كوردە و د.ئەمین عەزیز لە پۆستەكەدا دانرا.