لە سەماوە گۆڕێکى بەکۆمەڵى دیکە دۆزرایەوە
06:53 - 13/01/2025
زەمەن - عێراقى
گۆڕێکى بەکۆمەڵى نوێ لە بیابانەکانى سەماوە دۆزراوەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا نازانرێت رووفاتى چەند کەسى تێدایە.
پەرى نورى راوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق رایگەیاند، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەى لەچەند رۆژى رابردوودا هەڵدرایەوە رووفاتى 117 کەسى تێدابووە، بەڵام هێشتا نازانرێت ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەى تازە دۆزراوەتەوە رووفاتى چەند کەسى تێدایە.
هەروەها راشیگەیاند، لەو گۆڕە بەکۆمەڵەى لە چەند رۆژى رابردوو دۆزرایەوە، ژمارەیەک رووفاتیان هى منداڵی تازە لەدایکبوبوون.