40 عیراق

سەرۆكایەتیەكانی عێراق ئامادەكارییان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ئەمساڵ دەستپێكرد

02:12 - 09/01/2025

زەمەن _ عێراق

 

 سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ٢٠٢٥ و پێویستی دابینكردنی پێداویستی لۆجستی و تەكنیكی بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەپێی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار، رۆژی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە كۆشكی بەغدا سەرۆكایەتییەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا كە تیایدا د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆككۆمارو د. مەحمود ئەلمەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامادەبوون، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠٢٥ و پێویستی دابینكردنی پێداویستی لۆجستی و تەكنیكی بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەكۆبوونەوەكەدا كاروباری دارایی و  پرسی جووڵەی پارە و دارایی وەزارەت و پارێزگاكان لەبودجەی وەبەرهێنان و بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان تاوتوێ كرا و تەئكید لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی پابەندییە داراییەكانی دامەزراوەكان و وەزارەتەكان كرایەوە و پەیڕەوكردنی ستانداردەكانی كۆنتڕۆڵ و پێداچوونەوە بەخەرجییەكان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و كەمكردنەوەی گەندەڵی.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەكۆبوونەوەكەدا باس لەدواكەوتنی پێشكەشكردنی چەند پڕۆژە یاسایەكی گرنگ كرا كە لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆمارەوە ئامادەكرابوو بۆ دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و تەئكیدی لەسەر پێویستی كاری هاوبەش و هەماهەنگی لەنێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران كرایەوە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسا دواكەوتووەكان بخەنە بەرنامەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنەوە بەهۆی پەیوەندییان بە بەرژەوەندیی و كاری هاوڵاتیانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن