کچەکە نۆبه‌ره‌كه‌ی ئەیاد عەلاوی بوو به ڕاوێژکاری سوودانی
10:36 - 06/09/2024
زه‌مه‌ن - عێراقی
نۆبه‌ره‌ی ئەیاد
عەلاوی كه‌ناوی (سارە ئەیاد عەلاوی) یه بوو
بە ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی 9ی 2024، به‌فه‌رمانێكی محه‌مه‌د سودانی سه‌رۆكوه‌زیران (ساره ئه‌یاد عه‌لاوی) كرا به راوێژكار له
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری کاروباری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی .
سارە ماوه‌یه‌كه
لە حزبەکەی ئه‌یاد عه‌لاوی باوکی پلەی جێگری ئەمینداری گشتیی هەیە.
بە بۆنەی دەستبەکاربوونی
لە پۆستە نوێیەکەیدا لە حکوومەتی عێراق، لەلایەن بارەگای گشتیی حزبی ویفاق پەیامێکی
پیرۆزبایی ئاراستە کراوە و تێیدا هاتووە، سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانی حزبەکەی
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن لە ئەرکە نوێیەکەیدا لە نزیک سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ
خزمەتکردنی خەڵکی عێراق.
هەروەها هیواخوازن
سارە بۆ هەمیشە لەسەر ڕێکچەی ئەیاد عەلاوی باوکی بەردەوام بێت کە ئەمینداری گشتیی
حزبی ویفاقی نیشتمانی عێراقە.
سارە نۆبەرەی خێزانەکەیەتی
و له دایکبووی 1989یە، و لە حزبەکەی باوکی پلەی جێگری ئەمینداری گشتییە و بەرپرسی دۆسیەی
لاوانە، هەروا سەرۆکی ڕێکخراوی (بە یەکەوەیە
بۆ هاوکاریی مرۆیی)، ئەو کاتەی ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆککۆماری عێراق بوو، سارە ڕاوێژکاری
باوکی بووە.