25 عیراق

فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان: عێراق لە ئاسمانی خۆی دڵنیا نییە

12:37 - 05/10/2024

زەمەن - عێراق

لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت: عێراق لە ئاسمانی خۆی دڵنیا نییە

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ڕێکارێکیان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق؛ لەگەڵ ئەوەی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چاودێریی کردنی ئاسمانی وڵاتەکە، بەڵام هێشتا دڵنیا نین تا چەند دەتوانین بیپارێزین.

هەروەها دەڵێت: حکوومەتی عێراقی و خودی محەمەد شییاع سوودانی سەرۆک وەزیران، بایەخی تەواو بە پێشخستنی تواناکانی بەرگریی ئاسمانیی دەدات، بۆ ئەوەش ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆریای باشوور کردووە بەر لە چەند مانگێک پێش ئێستا، بۆ دابینکردنی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانیی، تەواوکردنی ئەو سیستەمە و کارپێکردنی کاتی دەوێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق توانای چاودێریی کردنی ئاسمانی خۆی هەیە لەگەڵ چاودێرییکردنی ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانی عێراقدا دەفڕن؛ سەرباری ئەوەی هەموو ڕێکارێک بۆ پارێزگاریی لە ئاسمانی عێراق گیراوەتە بەر، بەڵام هێشتا بە تەواوی جێی دڵنیایی نییە".

لەدرێژەی قسەکانیدا یەحیا ڕەسوڵ باسی لەوەش کردووە، فڕۆکەی ئێکس ١٦ و کی ٥٠ـی کۆریایی کە زۆر پێشکەوتوون، لەگەڵ فڕۆکەی چاودێری و بارهەڵگر، وا لە هێزی ئاسمانی عێراق دەکەن بتوانن پارێزگاریی لە عێراق بکەن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن