783 عیراق

بەپەلە.. لەبەرامبەر هێرشی ئیسرائیل عێراق دەستی بەئامادەکاری رێوشوێنی سەربازی کرد

09:52 - 07/10/2024

زەمەن - عێراقی

 لەپێشهاتێكی نوێدا چوارچێوەی ھەماھەنگی محەمەد شیاع سودانی راسپارد ھەنگاوی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی عیراق لەھێرشی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەی "شەرقلئەوسەت"، بڵاویكردەوە ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان سودانیان راسپاردووە تاوەکو ئەوەی پێویستە بیکات بۆ پاراستنی عیراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری وڵاتەکەش ھۆشداری داوە لە تێوەگلانی عیراق لەو جەنگە، ھەروەھا دەنگۆی ئەوە ھەیە کە عەبادی نامەیەکی ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاڕاستەی ئەلینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کردبێت، کە داوایکردووە واشنتۆن فشار بکاتە سەر ئیسرائیل بۆ رێگریکردن لە بۆردوومانکردنی ئامانجەکانی لە عیراق.

ھاوکات سودانی ھانی وڵاتانی ئەوروپای داوە فشار بکەن بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەمبکرێتەوە و کار بکرێت لەسەر دوورخستنەوەی عیراق لە ھەر بۆردوومانێکی ئیسرائیل، لە وەڵامی کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی دووانی دیکەی لە بۆردوومانێکی درۆنیدا بۆ سەر بەرزاییەکانی جولان، ئەگەرچی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە بەغداد رەتیدەکەنەوە ئەو بۆردوومانەیان کردبێت.

دوێنێشن سودانی نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد و وتی، ناوچەکە لەسەر لێواری دۆخێکی مەترسیداردایە و جیھانیش بەرەو شەڕێکی بەردەوام رادەکێشێت.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن