286 ئابوری

گەیشت.. زانیاری نوێ لەسەر وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩

12:43 - 09/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن بەغداد بڕە پارەیەکی دیکە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ دەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول نزیکەی (305) ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە.

دەشڵێت: چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ یان سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەوکات رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکەن.

هاوکات سەبارەت بە موچەی مانگی 10 سەرچاوەکەی ڕایگەیاند، لیستی موچەی مانگی 10 ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا رادەستی بەغداد دەکرێت.
سەرچاوە: دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن