870 ئابوری

دیسانەوە نرخى دۆلار بەرزبووەوە

05:35 - 09/10/2024

زەمەن - ئابوری 

ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار بەرزبووەوە.

لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 153,700 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 153,200 دیناربوو.

ئەمڕۆ بانکى ناوەندیى عێراق 262 ملیۆن دۆلارى خستەڕوو، شەش ملیۆن و 800 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن