1623 عیراق

خۆراکى نوێ بۆ بەشەخۆراکى مانگانە زیادکرا

08:31 - 09/10/2024

زەمەن - عێراقى

 

وەزارەتى بازرگانیى عێراق رایگەیاند، نۆک و ماش و نیسک و لەتکەنۆکیان بۆ بەشەخۆراکى مانگانە زیادکردووە و دەستیش بە دابەشکردنى حەوتەم بەشەخۆراکى مانگانە دەکرێت.

 

راشیگەیاندووە، داوا دەکەن هاووڵاتیان سەردانى بریکارەکانى خۆرام بکەن بۆ وەرگرتنى بەشەخۆراکى مانگانەیان.

بەگوێرەى خشتەى خۆراکەکانى ناو بەشەخۆراکى مانگانە، خۆراکەکان هەشت جۆرن کە بریتین لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نیسك و لەتكەنۆك و ماش و نۆک).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن