ئۆتۆمبێلێک کەوتە ڕووباری باڵەکایەتییەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
10:56 - 10/10/2024
زەمەن _ سۆران
بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە ناو رووباری باڵەکایەتی و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، رەوەند هاودیانی وتەێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاشکرایکرد، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای هامڵتۆن کەوتووەتە ناو رووباری باڵەکایەتییەوە و شۆفێررەکەی گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: سەرەتا شۆفێرەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەبوو و تیمەکان دەستیان کرد بە گەڕان بەدوایدا، دواتر کە دۆزرایەوە گیانی لەدەستدابوو.
وتەبێژی بەرگری سارستانی سۆران ئوەشی خستەڕوو، شۆفێرەکە ناوی ڕەسوڵ بووە و لەدایکبووی ١٩٩١ بووە و دانیشتووی قەزای سۆران بووە.