بە درۆن هێرش کرایەسەر ئیسرائیل بریندارێکی زۆر هەیە
10:06 - 13/10/2024
زەمەن - جیهانی
ئەمشەو حزبوڵای لوبنان بە درۆن هێرشیکردە سەر ناوچەی بنیامین لە ناوەندی ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا برینداربوونی 67 کەس بەهۆی هێرشەکەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، درۆنەکانی حزبوڵا بەئاسانی سەکۆی دژە موشەکی ئایرۆن دۆمی ئیسرائیلی دەبڕن.
میدیای ئیسرائیل دەڵێن، لەو 67 کەسەی برینداربوون، چواریان لە مەترسی جیدیدان و پێنجیشیان بە سەختی بریندار بوون.