ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردومان دەکات؟
02:06 - 16/10/2024
زەمەن - ناوچەیی
بەپێی هەواڵی
میدیاکانی ئەمریکا، ئیسرائیل ئامانجه‌كانی له هێرشی سه‌ر ئێران گۆڕیوه و دامه‌زراوه‌ی
نه‌وتی و ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته بۆردومان ناكات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك
تایمز له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیلەوە ئاشکرای کرد، ئامانجی هێرشی
سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و كارگه‌كانیان
و باڵه‌خانه حكومییه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها تاقیگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی
ئێران ده‌گرێته‌وه به‌ڵام پێگه‌كانی پیتاندنی ئه‌تۆم ناگرێته‌وه.
دەشڵێت: ئه‌مریكا
داوای له ئیسرائیل كردبوو كه خۆی له به‌ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی و
نه‌وتیی ئێران به‌دوور بگرێت، قه‌واره‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و داوایه ڕه‌زامه‌ندیی
داوه.
لەلایەکی
دیکەوە، ئاژانسی ئه‌سۆشیتد پرێس باسی له‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده قه‌واره‌ی زایۆنی
گره‌نتیی داوه به ئه‌مریكا كه دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی و ئه‌تۆمی به‌ئامانج ناگرێت
به‌ڵام هێشتا واشنتۆن دوودڵه و به ته‌واوی دڵنیا نییه.