1652 جیهان

لە پاش ١٨ ڕۆژ تەرمی ڕۆژین دۆزرایەوە

01:42 - 16/10/2024

زەمەن:-

 

 ڕۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویکردەوە، لە پاش ١٨ رۆژ تەرمی رۆژین  لە کەناری دەریاچەى گوندى مەلا قاسم دۆزرایەوە.

 

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەی سەباحی تورکی ڕایگەیاند: تەرمی ڕۆژین کەبەشی تەمەن ٢١ ساڵ، لە پاش ١٨ ڕۆژ لە گەڕانی تیمی پۆلیس و فریاگوزارییەکان دوێنێ دۆزرایەوە.

بە وتەی پۆلیس، تەرمەکەى رۆژین چەند رۆژێکە لەنێو دەریاچەکەدا ماوەتەوە.

ڕۆژین کەبەیش، تەمەن ٢١ خوێندکاری زانکۆ بوو، خەڵکی شاری ئامەدی باکووری کوردستان بوو، بۆ زانکۆ لە ئامەودەوە هاتبووە وان، لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤وە بێسەروشوێنبوو و هیچ هەواڵێکی نەبوو، دوای ١٨ ڕۆژ لە گەڕان دوێنێ تەرمەکەى دۆزرایەوە.

بۆ دۆزینەوە رۆژین، ٥٢ تیم کە پێکهاتبوون لە ١١٧ کەس، لەسەر زەوی، ئاسمان و نێو دەریا، خەریکی گەڕانبوون، پێنج بەلەم، درۆنێک، هێلیکۆتەر و ئامێری سۆنار لەگەڵ ٢٠ مەلەوان، پۆلیس و سوپا و تیمەکانی شارەوانی بەدوایدا دەگەڕان. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن