632 جیهان

ئێران سەرجەم گەشتەکانى بۆ ئەوروپا رادەگرێت

08:14 - 15/10/2024

زەمەن - جیهانى

 

هێڵی ئاسمانیی ئێران رایگەیاند، بەهۆى سەپاندنى سزاى نوێ بەسەر ئێران لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە، بڕیاریانداوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتانى ئەوروپا رابگرن.

 

ئەم بڕیارەى هێڵى ئاسمانى ئێران، وەك كاردانەوەیەك دێت بەرامبەر بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپا بە سەپاندنی سزا بەسەر چەند كەسایەتی و دامەزراوەیەكی ئێران، لەوانەش كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانیی مەدەنی ئەو وڵاتە، بە تۆمەتی هاوكاریكردنی رووسیا بە پێدانی مووشەك و درۆن.

جەعفەر یازرلو، وتەبێژی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی ئێران لە راگەیەندراوێكدا، سەركۆنەی بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپای كردو رایگەیاند، سەپاندنی سزا بەسەر هێڵی ئاسمانیی ئێران و چەند كۆمپانیایەكی دیكەی فڕۆكەوانی، پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەو بەتوندی رەتیدەكەینەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن