528 جیهان

نەتانیاهۆ: لەناوجەرگەى لوبنان دەدەین

08:55 - 14/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، لەناوجەرگەى لوبنان دەدەن و بێبەزەییانە هێرشدەکەنەسەر حزبوڵا.

 

بنیامین نەتانیاهۆ سەردانی ئەو بنکەیەی کرد کە دوێنێ شەو حزبوڵا بە ئامانجی گرت، ئەو بە سەربازەکانى گوت، با روون و ئاشکرا بم، لە هەموو ناوچەکانی لوبنان، تەنانەت لەناو بەیرووتیش بێبەزەییانە لەحزبوڵا دەدەین.

دوێنێ شەو حزبوڵا لوبنانی سێ درۆنی ئاراستەی باشووری شاری حەیفا کرد کە دەکەوێتە باکووری ئیسرائیل. سوپای ئیسرائیل دوو درۆنی هێنایە خوارەوە و درۆنی سێیەم لە سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەربازی بوو. درۆنەکە ئاراستەی ناوچەی بنیامینا کرا کە بنکەیەکی مەشق و راهێنانی ئیسرائیلی لێیە و بە "کەتیبەکانی گۆلان" ناسراون. لە ئەنجامی هێرشەکە چوار سەرباز کوژران و زیاتر لە 60ـیان بریندار بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن