902 جیهان

خوشکەکەی کیم هەڕەشەی دەکات!

12:27 - 14/10/2024

زەمەن - جیهانی

 

خوشکەکەی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوورهەڕەشە لە کۆریای باشووری دراوسێی دەکات و بەڵێنی ئەوەش دەدات کە سزایەکی سەختیان بدات.

ئەوەش لە حاڵەتێکدا ئەگەر بێتو کۆریای باکوور ئاسمانی وڵاتەکەی ببەزێنێت و پێشێلی بکات هەم خۆی و هەمیش کیمی باوکی، بەدەگمەن ڕاستەوخۆ قسە بۆ میدیایەک بکەن یان کۆنگرە و شت ئەنجام بدەن, ئەوەی هەیە لە میدیا فەرمییەکەیانەوە بڵاودەکرێتەوە.

هەربۆیە میدیای فەرمی ئەو وڵاتە لە زاری خوشکەکەی کیمەوە دەڵێت: لەکاتێکدا کە بۆمان دەرکەوتووە جارێکی تر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆریای باشوور لە ئاسمانی وڵاتەکەمان بینراوە، ئەمە کارەساتی ترسناکی لێ دەکەوێتەوە

لەڕاستیدا ئەمە قسەی کیم یو جۆنگ خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوورە، دوای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆریای باشوور لە ئاسمانی پیۆنگیانگ بینراوە و ژمارەیەکی زۆر لە نووسراویشی فڕێداوەتە خوارەوە

خوشکەکەی کیم دەڵێت: فڕێدانەخوارەوەی ئەم نووسراوانە، سوکایەتییەکی گەورەی سیاسین و زۆریش مەترسیدارن

 

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ئەم پێشهاتە ئیدانە دەکات و بە سوکایەتییەکی نابەرپرسیارانە وەسفی دەکات

تەنانەت هۆشداری توند دەدات لەوەی کە ئەمە دوور نییە سەر بکێشێت بۆ زیادبوونی گرژییەکان و تەنانەت هەڵگیرسانی جەنگ

لەبەرانبەردا، دەستەی ئەرکانی هاوبەش لە کۆریای باشوور ئاماژەی بەوە کردووە، ناتوانن دڵنیا ببنەوە لەو تۆمەتانەی کە دراوسێکەی ئاڕاستەیان دەکات

بەڵام فڕێدانەخوارەوەی باڵۆنی پڕ لە زبڵ و خاشاک لەلایەن کۆریای باکوورەوە بەسەر کۆریای باشوور، بەتوندی ئیدانە دەکەن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن