دوو شوێنەواری مێژوویی لە دهۆک دۆزرایەوە
01:50 - 09/01/2025
زەمەن _ دهۆک
لە دهۆک دوو ناوچەی مێژووی دۆزراوەتەوە کە میژووەکەیان بۆ حەوت تا هەشت هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوری دهۆک رایگەیاند: لە دەشتی ناڤکوڕ، بە دووری چەند کیلۆمەترێک لە ناحیەی ڕووڤیای پارێزگای دهۆک، لە دوو ناوچەی شوێنەواری، گرێ ئاسنگەران و کانیی ئەسپەهان، جۆرێک گۆزە دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ هەشت هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە و شوێنێکی نیشتەجێبوونيش کە مێژووەکەی بۆ حەوت هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، دۆزراوەتەوە.
دەشڵێت: لە کانیی ئەسپەهان، جۆرە گۆزەیەک دۆزراوەتەوە، بۆ هەڵگرتنی گەنم بەکار هێنراون، دوو ژووری نیشتەجێبوونی مرۆڤیش دۆزراونەتەوە، کە شێوەیان لاکێشەییە و لە کەرپوچ دروستکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئۆدینەی ئیتاڵی، کنە و پشکنینی شوینەوارە مێژوویەکانی پارێزگای دهۆک دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی پێنج ساڵییان لەگەڵ زانکۆکە مۆر کردووە.