92 کوردستان

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە عەمارحەکیم کرد

11:44 - 09/01/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، عەممارحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی، سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی  ڕایگەیاند: بەئامدەبوونی جێگرانی پارێزگاری سلێمانی و قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و دەستەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، پێشوازیمان لە عەممارحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کران، کە کاریگەریی خراپی لەسەر ژیان و بژێوی و موچەو بودجەو خزمەتگوزارییە گشتییەکان کردووە، هەموو ئەو گرفت و کێشانەیان خستووەتە ڕوو کە لە ٢٠١٤وە ڕووبەڕووی دۆخەکە بووەتەوە.
هاوکات، عەمار حەکیم پشتیوانیی بەردەوامی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی ناوخۆی هەرێم و هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا دووپاتکردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن