109 کوردستان

بەپەلە.. بە سێ مەرج ڕێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت بێنەوە سەر شەقام

12:53 - 09/01/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 بەڕۆڵبینینی ڕاستەوخۆی بافڵ تاڵەبانی  و بە مەرج ڕێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت بێنەوە سەرشەقام.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانی «زەمەن» کە لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، نوێنەرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە دەباشان لەکۆبوونەوەدان و بڕیارە بە مەرج ڕێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بدرێت بێنەوە سەر شەقام.

هەربەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی «زەمەن» بەمەرجی ڕسومات و ڕەشنەکردنی جام و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ ڕێگەیان پێدەدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن