ماڵەکەی نەتەنیاهوو سەرکوەزیرانی ئیسرائیل بۆردومان کرا
11:05 - 19/10/2024
زەمەن - ناوچەیی
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵەکەی بنیامین نەتەنیاهوو
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆردومان کرا و زیانی زۆری بەرکەوتووە.
میدیاکان باس لەوە دەکەن، لەدوای بۆردومانەکەوە
تەقینەوەیەکی گەورە لە خانووەکەدا ڕوویداوە و پاشان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە
تەقیوەتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هێلیکۆپتەرەکانی سوپای ئیسرائیل تەواوی شەوی
ڕابردوو بە شوێنییەوە بوون.
دیوانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە،
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە لوبنانەوە هەڵدراوە و ڕاستەوخۆ خانووەکەی نەتەنیاهووی لە
قیساریا کردووەتە ئامانج.
کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، لەکاتی
بۆردومانەکەدا نەتەنیاهوو و خێزانەکەی لە ماڵ نەبوون.